به سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی “دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی گه‌ڵارێزان له شاری واشینگتۆن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕایانگه‌یاندووه كه ناوبراو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕێكه‌وتی سێ نۆوامبر سه‌ركه‌وتوو بووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی ترامپ له حاڵێكدا جه‌خت له ئه‌نجامدانی ته‌زویر له‌كاتی بژاردنی ده‌نگه‌كان و سه‌ركه‌كه‌وتنی ترامپ ده‌كه‌ن كه هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی له لایه‌ن پارێزه‌رانی ترامپه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ته‌زویر و كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی “جو بایدن” به‌ربژێری پارتی دێمۆكرات ڕاده‌ست نه‌كراوه.