به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین سازیی نه‌یسان له شاری بارسێلۆن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، له‌دژی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته بۆ ته‌عتیل كردنی ئه‌م كارخانه‌یه، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران به ئاگرتێبه‌ردانی ته‌گه‌ر و وتنه‌وه‌ی درووشم، ڕێگای سه‌ره‌كی ئه‌م كارخانه‌یه‌یان به‌ستووه. هاوكات شیركه‌تی نه‌یسان ڕایگه‌یاندووه كه له مانگی دێسامبره‌وه له‌ژێر ناوی نۆژنكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی جیهانیی خۆی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كان، ئه‌م كارخانه‌یه ته‌عتیل ده‌كات. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری پشتیوانی یه‌كێتی ئۆرووپا له‌م سه‌نعه‌ته و كارخانه‌ی نه‌یسان له بارسێلۆن بوون. شیركه‌تی نه‌یسان ڕایانگه‌یاندووه كه توانایی به‌رهه‌مهێنانی خۆی تا یه‌ك پێنجوم كه‌م ده‌كاته‌وه، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانێ هه‌زینه‌كانی كارخانه كه ٣٠٠ میلیارد یه‌ن به‌رابه‌ره به ٢ میلیارد و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار، كه‌م كاته‌وه.