به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی شاری دهۆك له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فەرمانبەران و هاوڵاتیان له دهۆک دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگەیان لە رۆشتنی خەڵکی دیکە بۆ ناو خۆپیشاندانەکە گرتووه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی، کە ڕێكخه‌ر و به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به وته‌ی ناڕازیان دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان و هه‌ر بۆیه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن.