کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی سەدان کەسی هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لە ئیستانبۆڵ

خۆپیشاندانی سەدان کەسی هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لە ئیستانبۆڵ

سەدان کەس لە هاووڵاتییانی باکووری کوردستان دانیشتووی شاری ئیستانبۆڵ، ڕۆژی دووشەممە بە کۆبوونەوە و ڕێپێوان لە ناوچەی ئسنیورتی ئیستانبۆڵ و پۆشینی جل و بەرگی کوردی، خوازیاری بەفەرمی ناسین و پەروەردە بە زمانی کوردی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی “ئێم کەی ئێم” و ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی کوردی ڕێکخرابوو و “زۆڵەیخا گۆلوم” نوێنەری هەدەپە لە شاری ئیستانبۆڵ و زۆربەی ئەندامانی ئەو پارتە تێیدا بەشدار بوون. بەشداربووان لەو کۆبوونەوەیه‌دا درووشمی بێ زمان ژیان نابێت و بژی بەرخوەدانی نێو زیندانیان وتەوە و خوازیاری بەفەرمی ناسینی زمانی کوردی لەو وڵاتەدا بوون.