به ده‌یان هه‌زار كه‌س له نه‌یاران “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش به هه‌زاران كه‌س له ژنانی بێلارووس هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو، شایانی باسه، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ باسیان له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٤٠٠ كه‌س له‌م ڕۆژه كردبوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كومیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بێلارووس ڕایگه‌یاندووه، “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” كه له ماوه‌ی ٢٦ ساڵی ڕابردوو زه‌مامداری ئه‌م وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه، زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه. به‌ڵام نه‌یاران و یه‌كێتیی ئۆرووپا و ئه‌مریكا ده‌ڵێن: له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویر كاراوه و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی بێلارووس به‌هۆی ته‌زویر له‌م ئینتخاباته‌دا، له لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئۆرووپاییه‌وه سزا دراون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی بێلارووس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ڕاپۆرته‌كان باس له ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتی توندی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
