
خۆپیشانده‌رانی لوبنانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ئابووری و وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان كرد به سووتاندنی لاستیك و جاده‌كانی سه‌ره‌كی شاری به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها شاری “ترابلۆس”یان به‌ست. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان له سێ مانگه له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه، دیاری كردنی كابینه‌ی سه‌ربه‌خۆ هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ر ده‌بڕن. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته خۆپیشاندانی “حه‌فته‌ی تووڕه‌یی” به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
