ده‌یان هه‌زار كه‌س له میانمار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخاندنی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رپرسانی باڵای سیاسی و نوێنه‌رانی پارله‌مان، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی میانمار به‌دوای ئه‌م خۆپیشاندانه به‌رینه، فه‌رمانی به‌ڕێوه‌چوونی حكوومه‌تی نیزامیی له شاره گه‌وره‌كان ده‌ركردووه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ته‌بلیغ و بانگه‌شه كردن بۆ سێ خواستی سه‌ره‌كیی كه بریتین له: ئازادیی ڕێبه‌رانی غه‌یره نیزامی له‌وانه ئانگ سان سوچی، به ڕه‌سمی ناسینی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ و پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌ت له ناوه‌نده سیاسییه‌كان.