ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێوارەی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستاندا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی له‌دژی خراپی دۆخ و گوزەران و کەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچووه و هاوکات خۆپیشاندەران داوایی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتییان کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دەستەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکان رایانگەیاندووه، بڕیاریانداوە تا كاتێك كه داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت لە سلێمانی خێوه‌ت هەڵبدەن و بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان بدەن. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشاندانه لە چەندین شار و شارۆچکەی هه‌رێمی كوردستان له ناڕەزایه‌تیی به خراپی حکومڕانیی لە هەرێم بەڕێوەچووه و بڕیاریشە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.