ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌دان هه‌زار كرێكار، مۆعه‌لیم و كارمه‌ندی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان، وێڕای به‌شداری له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مانگرتنه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له ئاستی شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست گڵاڵه‌ی خانه‌نشین كراوی له لایه‌ن “ئێمانوئێل ماكرون” سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه دره‌بڕی.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕویترز، كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسن به هه‌ڕه‌شه و درێژه پێدان به مانگرتنه‌كانیان تا ڕۆژی دووشه‌ممه، گوڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرون به گه‌وره‌ترین ملمانه له كاتی كۆتای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی “جلیقه‌زه‌رده‌كانی” به‌ره‌وڕوو بووه. له شاری “نانتس” له ڕۆژئاوای فه‌رانسه، خۆپیشاندانه‌كان به تووندوتیژی كێشرا و پولیس به‌مه‌بستی بڵاوه پێكردنی ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كارهێناوه. له شاره‌كانی “لیون” و “مارسی”یش هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه و وتنی چه‌ندین دروشم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.