ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان كه‌س له چالاكانی بواری پاراستنی ژینگه له زۆربه‌ی شاره‌كانی جیهان له‌وانه، له‌نده‌ن، نیویۆرك، ئامستێردام، بێرلین، پاریس و سیدنی و به ده‌یان شاری دیكه‌ی ئۆرووپا، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌وتی به‌رده‌وامی گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی له‌نده‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه ١٣٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تا كۆتایی ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بچێتهسهرێ. هاوكات ڕاپۆرته‌كان له ئۆستڕالیا و نیوزله‌ند باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیس به ده‌یان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه، ده‌وری نوێی ئێعترازهكانی “ڕاپه‌ڕین له‌دژی له‌ناوچوون” ناسراو به “ئاكس ئاڕ” له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ره‌وه له ٦٠ شاری جیهان ده‌ستی پێكردووه و ڕێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه ڕایانه‌گه‌یاندووه كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه تا دوو حه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕێكخه‌رانی ئێعترازهكانی “ڕاپه‌ڕین له‌دژی له‌ناوچوون” له مانگی ئاوریلیش خۆپیشاندانی هاوشێوه‌یان له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه بردبوو و به‌هۆیه‌وه هاتووچۆ له ناوه‌ندی له‌نده‌ن یه‌ك حه‌فته په‌كی كه‌وتبوو. پێویسته بوترێت كه له ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌زار و ١٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. به سه‌ركوتی ژینگه‌پارێزان، ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داریی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان بایه‌خێكی جیدی به داهاتووی ژینگه ناده‌ن.