به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی سۆئێد له شاری ستكهۆڵم ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌تی دژه كۆچبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له شاری “ستكهۆڵم” پێته‌ختی سۆئێد له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی زۆره‌ملێی په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی سۆئێد له ماوه‌ی ڕابردوودا به گرتنه‌به‌ری یاسای توند و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماده‌كانی یاسای تایبه‌ت به كۆچبه‌ران، وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رییه‌تی بۆ ئه‌م په‌ناخوازانه زۆر دژوار كردووه. به‌وته‌ی ناوه‌نده‌كانی چالاك له بواری مافی په‌ناخوازان، ده‌وڵه‌تی سۆئێد به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕه‌وتی تاوتوێ كردنی داواكاری په‌ناخوازان به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له ١٨ ساڵ خوارتره، به سه‌دان په‌ناخوازی له بیلاته‌كلیفی ڕاگرتووه. هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هاوكات په‌ناخوزانی ئه‌فغانستانی له شاری یوتۆبۆری و چه‌ندین شاری ئاڵمان له‌وانه، هامبوورگ و ئێشتووتگارت، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.