ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان له ناڕه‌زایه‌تیی به قه‌یرانی ئابووریی له‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ره‌و بینای ده‌وه‌ڵه‌ت و مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته له ناوه‌ندی شار ڕێپێوانیان كرد. شایانی باسه، هێزه‌كانی دژه شۆڕش كه له به‌رامبه‌ر بینای ده‌وڵه‌ت جێگیركرابوون، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه و به‌دوای په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تی ده‌ست پێوه‌گرتن له لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته‌وه، هه‌زینه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتیی كه‌م كراوه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی لوبنان به ٨٦ میلیارد دۆلار قه‌رز و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانایی ئابووریی، یه‌كێكه له قه‌رزدارترین وڵاتانی جیهان. ڕێژه‌ی ئه‌م قه‌رزه به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك و نیو به‌رابه‌ری گشت، به‌رهه‌مهێنانی ناخالسی ساڵانه‌ی لوبنانه.