
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شاری لەندەن پێته‌ختی بریتانیا لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆید، پیاوە رەشپێستە ئەمریکاییهكه کە ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی مه‌ی لەلایەن پۆلیسێكی شاری مینیاپۆلیسه‌وه كوژرا، خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هەزاران خۆپیشاندەر له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ژیانی رەشپێستهكان گرنگە”، رژانە گۆڕەپانی “ترافالگار” و لە دژی کوشتنی فلۆید درووشمیان وته‌وه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران تا به‌رامبه‌ر پەرلەمانی ئینگلیس ڕێپێوانیان كردووه. پێویسته بوترێ كه کوشتنی جۆرج فلۆید، گرژی و ئاڵۆزیی زۆری لە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا. لە زۆربەی ئه‌یاله‌ته‌كان خەڵک بە هەموو رەگەز و رەنگ و بیروباوەڕێکەوە لە دژی ئەو کوشتنە خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، لە ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی مه‌ی، ئەفسەرێکی پۆلیس له شاری مینایاپۆلیس، پیاوێکی رەشپێست لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنیتە خوارەوە و دەیخاتە سەر زەوی و ئەژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند فلۆید هاوار دەکات “ناتوانم هەناسە بدەم”، بەڵام ئەفسەرەکە کۆڵنادات تا لە هۆش خۆی دەچێت و دواتر لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
