به‌دوای سزانه‌درانی دوو مه‌ئمووری پۆلیس كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكایی به ناوی “بریانا ته‌یلۆر”یان كوشتبوو، به هه‌زاران كه‌س له چه‌ندین شاری ئه‌مریكا له‌وانه شاری لوییویل، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپیشاندانانه كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌هۆی هێرشی پۆلیسه‌وه به توندوتیژی كێشراوه. به پێی ئه‌و گرته ویدێئۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، پۆلیس به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌ی كردووه و ژماره‌یه‌كی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون. بێجگه‌له شاری لوییلویل خۆپیشاندان له چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌مریكا له‌وانه نیۆیۆرك، واشنگتۆن، ئاتلانتا و شیكاگۆ به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه “بریانا ته‌یلۆر”، كچێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌نی ڕه‌ش پێستی ئه‌مریكایی و یه‌كێك له كارمه‌ندانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شاری لوییویل بوو كه له مانگی مارسدا له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی مێترۆی لۆئیزۆویلی ئه‌مریكا ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ست دا.