هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان له‌ئاست كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێستی ئه‌مریكایی به ناوی “جۆرج فلۆید” له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكا، ناڕازییان به‌م ڕووداوه له شرای “مینیا پۆلیس” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ پۆلیسی دژه شۆڕش تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مینیاپۆلیس له ئه‌یاله‌تی مینه‌سوتا بۆ دووهه‌مین شه‌و، هێزه‌كانی دژه شۆڕش به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسكڕێژیان هاویشتووه. شایانی باسه، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری ناڕازیی له‌ئاست توندووتیژی پۆلیسی ئه‌مریكا له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كان و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كانیش گرینگه” و “كوشتنی ڕه‌ش پێسته‌كان ڕابگرن”، له شوێنی ئه‌م ڕووداوه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.