
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ناڕازیی شاری “ئامۆل”یش له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌وتنه‌وه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینانی به‌ده‌ست هێزه‌كانی سپای پاسداران، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و په‌یوه‌ست بوون به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران.
هاووڵاتییانی ناڕازیی شاری ئامۆل سه‌ره‌ڕای فه‌زای توندی ئه‌منییه‌تی زاڵ به‌سه‌ر شاردا، به كۆبوونه‌وه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مشاره و وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ سته‌مكار” و “كۆماری ئیسلامیی مان ناوێت”، وێڕای ڕاگه‌یاندنی هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه، خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامیی بوون.
