ژماره‌یه‌ك له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی وێنزۆئێلا له شاری كاراكاس پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢۱ی ڕه‌شه‌ممه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه پۆلیسی وێنزۆئێلا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و له‌گه‌ڵ ناڕازییان تێكهه‌ڵچوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی وێنزۆئێلا به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاماری جه‌نایه‌ت له مانگی فێورییه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌ستبه‌جێ گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی. له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییان هه‌تا ئێستا لانیكه‌م، ٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. خۆپیشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “نیكۆلاس مادۆرۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ن و هه‌روه‌ها له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری ئابووری وێنزۆئێلا ناڕازین.