به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی هه‌ینی ٢ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی چین سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی یاسای ئه‌منییه‌تی میللی له هۆنگ كۆنگ، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
خۆپیشانده‌ران ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به خاڵێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسیی له‌م ناوچه‌یه ده‌زانن. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، ناڕازییانی هۆنگ كۆنگی كه چه‌ندین ساڵه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌ها یاسایه‌ك ده‌رده‌بڕن، ده‌ڵێن: خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه به‌دوای ڕاده‌ستی كردنی كۆنتڕۆڵی هۆنگ كۆنگ له بریتانیا به چین كه به‌دوای ڕێككه‌وتنی ناسراو به “وڵاتێك به دوو سیستم” له ساڵی ١٩٩٧ ته‌زمین كرابوو، له‌ناو چووه. ده‌شڵێن: له‌وه نیگه‌رانن كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به پێدانی ئێختیاراتی یاسایی به ناوه‌نده ئه‌منیی و ئینتزامییه‌كانی چین، ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیاری كرا‌و له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، بخاته مه‌ترسییه‌وه.