ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان و دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، له‌م خۆپیشاندانانه‌دا، ٥٣ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م كۆبوونه‌وانه به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دیمۆكراسی خوازی ئه‌نجام دراوه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوون كه ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه ئه‌منیه‌تییه‌ی كه ده‌وڵه‌ت پشتیوانی لێده‌كات، توندتر بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانی دیكه‌ش له ڕۆژانی ڕابردوودا قه‌راره ئه‌نجام بدرێت و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه لایه‌نگرانی دیمۆكراسی خواز نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادیی هاووڵاتیان سنووردار كات.