سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی لۆبنانی به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له شاری به‌یروت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی دژه ده‌وڵه‌تییه كه پێشتر له مه‌یدانی “شوهیدانی به‌یروت” به‌ڕێوه‌چوو، به هۆی به‌شداری كردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ مه‌یدانی “ڕیازولسلح” و له به‌رامبه‌ر بینای سه‌رۆك وه‌زیری ڕاگوێزرا. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشم، له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و گه‌نده‌ڵی له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.