له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی نه‌یارانی “نوور سوڵتان نه‌زه‌ربایۆف” سه‌رۆكی شوڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته، پۆلیسی ئه‌م وڵاته به ده‌یان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ ٧٩هه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایك بوونی “نوور سوڵتان نه‌زه‌ربایۆف” به سه‌دان كه‌س له نه‌یارانیی، له شاره گه‌وره‌كانی قه‌زاقستان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. “نوور سوڵتان نه‌زه‌ربایۆف” له ساڵی ١٩٨٩وه تا مانگی مارسی ٢٠١٩ سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بوو. ناوبراو هه‌ر چه‌نده له مانگی مارس دا له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، به‌ڵام هه‌روا له پۆستی سه‌رۆكی شوڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی قه‌زاقستان دا ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه، به‌دوای دوورخرانه‌وه‌ی “نوور سوڵتان نه‌زه‌ربایۆف” له پۆستی سه‌رۆك كۆماری و هه‌ڵبژاردنی “قاسم جومارت تۆكایۆف” پاڵێوراوی ژێر پشتیوانی “نه‌زه‌ربایۆف”، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵبژاردنی ناوبراو خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه به ده‌یان كه‌س له ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.