ڕۆژی شه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له لاوانی ناڕازیی عێراق بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌وڵه‌ت بوون.
ناڕازییان له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق له‌حاڵێكدا كه وێنه‌ی قوربانییانی ئه‌م دواییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی حیزب و میلیشایاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی له عێراق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. لاوانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری سزادانی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كوشتنی چالاكانی مه‌ده‌نی بوون. شایانی باسه، پێنج كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون.
