به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به یاسای نوێی ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م یاسایه، له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانی خیابانی، هاووڵاتییان مافی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ویدیۆیان له پۆلیس نییه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، ئه‌م یاسایه‌یان به‌دژی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ناوبردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون. به‌پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس له خۆپیشاندانه‌كانی ڕابردوو بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان، گازی فرمێسكرێژ و ماشینی ئاوپاشیان به‌كار هێناوه.