ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه خۆپیشاندەرانی ناڕازیی بەهۆی جێبەجێنەکرانی داواکارییەکانیان، دوای زیاتر لە ساڵیک لە دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی پێشوو، لە دژی حکومەتی نوێ خۆپیشاندانیان ئهنجام دا.
ڕۆژی هەینی ٣١ی گهلاوێژ، به ههزاران خۆپیشاندهر له شاری “خارتووم” پێتهختی سوودان و چەندین شاری دیكهی ئهم وڵاته، ڕژانه سەر شەقامەکان و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون. شایانی باسه، لە مانگی رابردوودا حکومەتی سودان بڕیاریدا دەستور هەموار بکاتەوە و چەندین مادەی دەستوری بگۆڕێت و هەندێکی دیكهیان هەڵبووەشێنێتەوە. جێگهی ئاماژهیه، لە ١٩ی دێسامبری ٢٠١٨ خۆپیشاندانەکان دژی دەسەڵاتی عومەر بەشیر دەستیان پێکرد و لە ١١ی ئاوریلی ٢٠١٩ کۆتاییان بە دەسەڵاتەکەی هێنا.