به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی توونس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار به‌دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك دیه به‌سه‌ر شۆڕشی “به‌هاری عه‌ره‌بی”، له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی هێزه‌كانی پۆلیس و قه‌یرانی ئابووریی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له ده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شۆڕشی توونس و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی “زه‌ینه‌لعابدین بێن عه‌لی”، له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیس و سیاسه‌تی ناكارامه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامی ناكۆكی سیاسی له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیرانی توونس ڕایگه‌یاندووه كه ١٢ كه‌س له ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابووری گۆڕیوه. شایانی باسه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ شوانێك كه مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی چووبوونه ناو باره‌گایه‌كی ده‌وڵه‌تی، هاتووه‌ته ئاراوه.