ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی تایله‌ند له ئێعتڕاز به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ كه‌س له ڕێبه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران كه له شه‌وی سێشه‌ممه‌وه له نزیك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به هاتنه سه‌ر شه‌قام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌رگیر بوون. ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانن كه پێشتر فه‌رمانده‌ی ئه‌ڕته‌شی تایله‌ند بووه.