رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، نارازییانی بێلارووسی بۆ جارێكی‌تر له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بوون.
نارازییان هه‌روه‌ها خوازیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه بوون كه له سه‌ركوتی ئێعترازاتی پێنج مانگی ڕابردوو ده‌ستییان هه‌بووه. شایانی باسه، وڵاتی بێلارووس له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ و له كاتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی له‌م وڵاته كه تێدا لۆكاشنكۆ خۆی به براوه‌ی ئه‌م هه‌لبژاردنانه ناو برد، بووه‌ته مه‌یدانی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه لۆكاشێنكۆ له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، ته‌زویری ئه‌نجام داوه.