نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی بۆڵغارستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه له شاری سووفییه پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕایانگه‌یاند كه تاكاتێك كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان هه‌ڵناگرن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای مانگی ژوئیه‌وه، به هه‌زاران لاوی بۆڵغارستانی له شاری سووفییه به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشاندانه له شاره‌كانی دیكه بۆڵغارستانیش به‌ڕێوه‌چووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیرانی بۆڵغارستان كه نزیكه‌ی ١٠ ساڵه له‌م مه‌قامه‌دایه ڕایگه‌یاندووه: تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی له‌م وڵاته كه له مانگی مارس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت.