به پێی ڕاپۆرته‌كان، به ده‌یان هه‌زار كه‌س، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له هۆنگ كۆنگ له‌دژی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌لی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی بهرینییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی نه‌یاری گه‌ڵاڵه‌ی “گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاوانباران بۆ چین” له‌م جاره‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، ٢٣٠ هه‌زار كه‌س خه‌مڵێندراوه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه‌كانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت دێته ئه‌ژمار. شایانی باسه، پۆلیس له به‌رده‌م وێستگه‌ی قه‌تاری ئه‌مشاره و چه‌ند شوێنێكی دیكه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوونی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.