رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی شاره جۆراوجۆركانی ئێران له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وخۆپیشاندانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “تاران” “سنه” “سه‌قز” “مه‌هاباد” خوێندكارانی كچ و كۆڕ له زۆربه‌ی مهدرهسهكانهوه هاتنه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشمی ” ژن ژیان ئازادی “به‌شداری كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون، شایانی باسه له شاری سنه هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له خوێندكاران كردووه و له شاری سه‌قز خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ١٥ساڵ به ناوی “موحه‌ممه‌د موحه‌ممه‌دزاده” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.