رۆژی ههینی ٦ی خاكهڵێوه، خوێندکارانی زانکۆی بۆغازئیچی ئیستەنبووڵ لە بەردەم دادگای “چاغڵایان” لەم شارە گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبارەی هاوڕێ خوێندکارەكانیان کە لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکان لە بەردەم زانکۆ دەستبەسەر کرابوون.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خوێندكاران ههڕهشهیان لێ كردن، بەڵام خوێندكارهكان بەکۆمەڵ لە بەردەم دادگا دانیشتن و رێگەی سەرەکیی دادگەکەیان داخست.هێزە ئەمنییەکان، دەستیان بە بڵاوەپێکردنی زۆرەملێی خوێندکارەکان کرد و لە ئەنجامدا 50 خوێندکار دهستبهسهر و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس کران. جێی ئاماژهیه، جگە لە دەستبەسەرکردنی 50 خوێندکارەکەی ئەمڕۆ، 61 خوێندکاری دیکەی زانکۆ دەستبەسەرن و 11 کەسیان سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.