هه‌زاران كه‌س له خوێندكارانی ئیتالیایی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به هاتنی ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان بۆ وڵاتی ئیتالیا خۆپیشاندانێكی به‌رفه‌راوانی جه‌ماوه‌ریان ڕێكخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتنی ڕێبه‌رانی گروپی ٢٠ له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه چالاكانی ژینگه‌پارێز له چه‌ندین كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیندا، ڕایانگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر بێت و به‌په‌له كار له سه‌ر ڕاگرتنی گازه گۆڵخانهییهكاندا نه‌كرێت، هه‌موو جیهان ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بێته‌وه. شایانی باسه ناڕازییان پێیان وایه وڵاتانی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هۆكاری به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی گازه گۆڵخانه‌ییه‌كان له جیهاندان.