ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازیی شاری بێبه‌هان به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی بێكاری، گرانی و هه‌ژاری خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له چواڕڕێیانی بانكی میللی و به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك، “ئێرانی ده‌مرێ، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكات”، “به‌سیجی شه‌رم كه، مه‌مله‌كه‌ت به‌جێ هێڵه”، “ده‌سه‌ڵاتی مه‌لامان ناوێ” و چه‌ندین درووشمی دیكه، له‌دژی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له شاره‌كانی شیراز، مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، ورمێ و ته‌ورێز، فه‌زای شار ئه‌منییه‌تی كراوه و هێزه‌كانی یه‌گان ویژه و هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان به تایبه‌ت ناوه‌ندی ئه‌مشارانه جێگیر كراون. به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێزه ئینتزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان خۆپیشانده‌رانیان گه‌مارۆ داوه و پاشان به هێرش كردنه سه‌ریان، به نیاز بوون كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له بێبه‌هان بێنن. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه و خۆپیشانده‌ران له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه درووشمی “مه‌ترسن مه‌ترسن، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین”یان وتووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خۆپیشاندانه و ژماریه‌كیش دوای چه‌ند كاتژمێر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كانی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات “نێت بلاكز” باسی له كێشه‌ی ئینتێرنێت له ئوستانی خوزستان كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه هێڵی ئینتێرنێت له‌م ئۆستانه له كاتژمێر ١٠ی شه‌وه‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له بێهبه‌هان، تووشی كێشه بووه.