سه‌دان كه‌س له نارازییانی لوبنانی رۆژی یه‌كشه‌ممه به بانگهێشتی حیزبی كۆمۆنیستی لۆبنان له به‌یرۆتی پایته‌خت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی حاكم له‌و وڵاته بوون.
شایانی باسه كه به‌شداربووان به هه‌ڵگرتنی پلاكارد كه درووشمی “هه‌موی، یانی هه‌مۆی” به‌سه‌ردا نوسرابوو، په‌یامی ده‌ست له‌كار كێشانی ته‌واوی مه‌قاماتی ده‌وڵه‌تی به بێ جیاوازییان، ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران خوازیاری چه‌ك كردن و دوور خستنه‌وه‌ی حزبۆللای لۆبنان له ده‌سه‌ڵات بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ٤٨ كه‌س به هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.