ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگای زیقاری عێراق درێژه‌ی بوو و له جه‌ره‌یانی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا، خۆپیشاندەرێك كوژرا و زیاتر لە ٤٠ كەسیش بریندار بوون.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەكان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لەسەركارلادانی چەند بەرپرسێكی پارێزگاكە، خۆپیشاندانەكانی شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق، گرژیی زیاتریان بەخۆوە بینی. سه‌رچاوە‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای زیقار، بە میدیاكانی ڕایگه‌یاندوە: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له ئه‌نجامی گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و ٤٢ كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، بریندار بوون. شایانی باسه، ماوه‌ی سێ ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی فراوان له پارێزگای زیقار ده‌ستی پێكردوه و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن، “نازم وائیلی” پارێزگار له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه و گۆڕانكاریی له پۆسته حكومییه‌كانی دیكەی ئه‌و پارێزگایە‌شدا بكرێت.