به هه‌زاران كه‌س له نارازییان، رۆژی ١١ی رێبه‌ندان، له شاره جیاجیاكانی له‌هیستان، هاتنه سه‌ر شه‌قام و دژی یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌كان له شاری وه‌رشه‌و، خۆپیشانده‌ران به درۆشمه‌كانی وه‌كو “ئازادی، به‌رابه‌ری، له‌باربردنی ئیختیاری”، ناره‌زایه‌تیی خۆیان دژی یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه، نیشان دا. ئه‌م ئێعترازاته به دوای به‌رێوه بردنی حوكمی دادگای قانونی ئه‌ساسی له‌هێستان ناسراو به كۆتایی هێنان به له‌باربردنی یاسایی له وڵات، به‌رێوه ده‌چێت. به پێی یاسای تازه، سیقتی جه‌نین بێجگه له مهواردێكدا كه خه‌ته‌ری گیانی بۆ دایكه‌كه هه‌یێت، یان ته‌جاوه‌ز و سێكس له‌گه‌ڵ مه‌حاریم مه‌منوع كراوه و پزێشكانێك كه له‌م یاسایه سه‌رپێچی كه‌ن سزایان زیندانه. ئه‌م قه‌ده‌غه بوونه به تایبه‌ت له باره‌ی كۆرپهڵهی كه‌م ئه‌ندام به‌رێوه ده‌چێت كه ناره‌زایه‌تییه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.