هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی به‌رینی ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له پێته‌ختی توونێس له ساڵڕۆژی تیرۆری “شوكری بێلعید” هه‌ڵسووڕاوی سیاسی سكۆلار و له ڕه‌خنه‌گرانی حكوومه‌تی پێشووی توونێس، هێزه‌كانی پۆلیس، شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندیی ئه‌مشاره‌یان به‌ست.
خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه كه به پشتیوانیی یه‌كییه‌تییه كرێكاریه‌كانی توونێس و حزووری هه‌زاران كه‌س له شه‌قامه‌كانی توونێس به‌ڕێوه‌چوو، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ئه‌م وڵاته‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لێكه‌وته‌وه. هه‌زاران كه‌س به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری توونێس وێڕای ڕێز گرتن له “شوكری بێلعید”، چالاكی سیاسی چه‌پ و ڕێبه‌ری حیزبی دیمۆكراتی نیشتمان په‌روه‌رانی توونێس، كه له‌ساڵی ٢٠١٣دا تیرۆر كرا، دژبه پۆلیسی ئه‌م وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان. به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ٢٠١١ی توونێس له‌وانه ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر كاریگه‌ریی هێزه‌كانی پۆلیسدا، كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.