به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌كی به‌رین له دانیشتووانی ئوورشهلیم له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی “ئه‌یاد خه‌یر ئهلحهلاق”، لاوی ٣٢ ساڵه‌ی فه‌له‌ستینی، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌یاد ئهلحهلاق” كه تووشی نه‌خۆشیی ئۆتیسم هاتبوو، كاتێك كه ویستبووی بڕواته مه‌دره‌سه‌ی نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كان، كرابووه ئامانجی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیسلی و كوژرابوو. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له به‌شێك له ئۆرشه‌لیم به‌له‌به‌رچاوگرتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا، گه‌لێك پلاكاردیان به ناوه‌رۆكی “ژیانی ئه‌یاد گرینگ بوو” و “گیان فه‌له‌ستینیه‌كان بایه‌خی هه‌یه” و “عه‌داڵه‌ت بۆ ئه‌یاد ، عه‌داڵه‌ت بۆ جۆرج” به‌رز كرده‌وه و كوژرانی ئهیادیان له لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه مه‌حكووم كرد.