هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی كردنی “جولیان ئاسانژ” به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی “ویكی لیكس”، به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی له‌نده‌ن ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان و خوازیاری ئازادكردنی ناوبراو بوون.
ئه‌م دانیشتنه‌ی دادگا ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خۆپیشانده‌ران له‌وه نیگه‌رانن كه ناردنی ئاسانژ بۆ ئه‌مریكا ببێته بوار خوشه‌كه‌ر بۆ بڕیاره‌كانی دیكه‌ی بریتانیا. خۆپیشانده‌ران وێڕای دژایه‌تی كردن له ناردنی ئاسانژ بۆ ئه‌مریكا، ڕایانگه‌یاندووه: بریتانیا ته‌نیا ده‌توانێ یه‌ك بڕیار بدا، ئه‌ویش ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ناردنی ناوبراو بۆ ئه‌مریكایه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر باره‌گای كومیساریای باڵای ئۆستڕاڵیا ده‌ستیان كردووه به ڕێپێوان و به‌ره‌و مه‌یدانی په‌رله‌مانی بریتانیا ڕێككه‌وتوون. له‌م خۆپیشاندانه‌دا ژماره‌یه‌ك له كه‌سه ناسراوه‌كانی بواری هونه‌ری، چالاكانی سیاسی و داكوكیكارانی مافی مرۆڤ به‌شداریان كردبوو.