کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی ژنانی كرێكار له‌ هێند

تظاهرات عظیم زنان کارگر در هند2

تظاهرات عظیم زنان کارگر در هند2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، به‌ هه‌زاران كرێكاری ژن له‌ گه‌وره‌ شاری “به‌نگلور”ی هێند، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و ئاڵای سوور و هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، هه‌ندێ له‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری بێهداشتی كار ده‌كه‌ن و زیاتر له‌ ١٥ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت سه‌رنج به‌ خواسته‌كانیان نه‌دات، ئه‌وه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی بێسنوور.