شاندی وه‌زیرانی فه‌ڕانسه ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕێبه‌ندان له حاڵێكدا سه‌رقاڵی تاوتوێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی بوون كه نه‌یاران ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، بۆ جارێكی دیكه له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
نه‌یارانی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی له ئێستاوه ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی ٢٩ی ژانوییه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٩ی ڕێبه‌ندان، سه‌رله‌نوێ ده‌ست ده‌ده‌نه به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو. ڕۆژی هه‌ینی به‌رابه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ٥١مین ڕۆژی مانگرتنی ناڕازییان به گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كێتیی كۆنفێدراسیۆنی گشتی كار “سێ ژێ تێ” سه‌باره‌ت به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ڕایگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌ت پێداگری ده‌كات و ده‌بێ گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت درێژه‌ی پێ بدرێت. تایه‌ی “ئیفێل” ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی مانگرتنی به‌شێك له كرێكاره‌كان ته‌عتیل كرابوو. هاوكات ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی گشتی له پاریس و ده‌ورووبه‌ر ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا سێ هێڵی مێترۆی ئه‌مشاره له ڕۆژی هه‌ینی چالاك بووه. له حاڵێكدایه كه شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتن له‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وامی هه‌یه، ئاكامی ڕاپرسییه‌كی نوێ ده‌ری خستووه كه ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه پشتیوانی له درێژه‌ی ئه‌م ئێعترازانه ده‌كه‌ن. شایانی باسه، له هه‌ندێ له شاره‌كانی فه‌ڕانسه خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و له ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌ك برینداربوون یاخود ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.