ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، له چه‌ندین شاری سوئێد، په‌ره‌ستاره‌كانی پیران و به‌سالا چووان له ئاست بارودۆخی ناڵه‌باری كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو له‌م وڵاته.
خۆپیشانده‌ران، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی بارودۆخی كاری له به‌شی چاودێری و سه‌رپه‌رستی له ساڵمهندانن و داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كن كه سه‌رمایه گۆزارییهكی زۆرتر له بابه‌تی زیاد بوونی هێزی كار ئه‌نجام بدات. زیاتر له ١٤ هه‌زار كارمه‌ند وێڕای كۆبوونه‌وه، توماری ئێمزایان كرد كه قه‌رار وایه به وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی بدرێت.