ڕۆژی سێشه‌ممه به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كۆبوونه‌وه له لایه‌ن پۆلیس، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی “ئادام تێرائۆره” خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌هۆی ده‌خاله‌تی پۆلیس توندووتیژی لێكه‌وته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئادام تێرائۆره”ی ڕه‌ش پێست و ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ ڕێكه‌وتی ١٩ی ژووئیه‌ی ساڵی ٢٠١٦ له كاتێكدا كه له زیندانی هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ڕانسه ڕاگیرابوو، به‌هۆكاری نادیار گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو دوای دوو كاتژمێر له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له شاری “بۆمون سووراواز”ی فه‌ڕانسه، گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دادگای پێڕاگه‌یشتن به‌م ته‌وه‌ره، ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ی ته‌برئه كردووه و ئه‌م حوكمه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به تایبه‌ت له لایه‌ن چالاكانی مافی ڕه‌نگین پێسته‌كانه‌وه لێكه‌وتبووه‌وه. شایانی باسه، چه‌ندین خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ی دیكه له شاره‌كانی لیۆن، لیل و مارسه‌ی به‌ڕێوه‌چووه.