
به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز به له‌به‌ركردنی جلی ڕه‌ش، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتیوانیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م وڵاته كرد.
له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “خه‌بات بۆ ئازادی”، به‌ره‌و ناوچه‌ی بازه‌رگانی هۆنگ كۆنگ وه‌ڕێكه‌وتن. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشاندانه له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ره‌ی مه‌ده‌نی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌چووه و ڕێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌مه دوایین مۆڵه‌ته بۆ وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت.
