ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئێرانی له وڵاتانی ئاڵمان، ئیتالیا، كانادا، هوله‌ند، ئه‌مریكا، بلژیك و فه‌رانسه به درووشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار شارۆمه‌ندی ئیرانی له شاری نیویۆرك به بونه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” رژانه سه‌ر شه‌قام و له شاره‌كانی لووس ئانجلس و شیكاگۆش ئێرانیانی ئازادیخواز دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد. هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی ئێرانیانی ئازادیخواز به وتنه‌وه‌ی درشمی دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی له شۆڕشی “ژینا” بكه‌ن و سپای پاسداران وه‌كوو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێندرێت.
