ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری “ئامه‌د” له باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها دژ به هێرشه‌كانی حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “له ڕۆژهه‌ڵات سهرهڵدانه، له ڕۆژئاوا به‌رخۆدانه” و هه‌روه‌ها به به‌رپایی ڕێپێوانێك، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و خوازیاری كۆتایی هاتنی بێده‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوون. شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵك، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری توركیاوه هێرش كرایه سه‌ری و به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
