کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆكێشانه‌وه‌ی گه‌وره‌ حیزبی مه‌سێحی لۆبنان له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبۆڵڵا

خۆكێشانه‌وه‌ی گه‌وره‌ حیزبی مه‌سێحی لۆبنان له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ڕۆیترز”، جه‌بران باسیل” ڕیبه‌ری حیزبی “بزووتنه‌وه‌ی ئازادی نیشتمانی” ڕایگه‌یاند: دوو حیزبی سه‌ره‌كی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ناوه‌كانی “حیزبۆڵڵا” و “ئه‌مه‌ل” لۆبنان به‌ره‌وه‌ ڕووخان ده‌به‌ن و به‌و هۆیه‌و خۆیان له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو جه‌ریانه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ڕێبه‌رانی دیكه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ مه‌سیحیه‌، ماوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٦ كه‌ ناسراو بوو به‌ “مار میخائیل” و له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئازادی نیشتمانی و حیزبۆڵڵا واژۆ كرابوو، به‌سه‌ر هاتووه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پشتیوانیه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی “میشل عه‌ون” وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری لۆبنان، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌لوومه‌رجێكی سیاسی بۆ به‌شداری چه‌كدارانه‌ی حیزبۆڵڵای لۆبنان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌خساند.