ڕۆژیشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، پیاوێك به ناسناوی “ڕه‌زا سیاده‌تیان” خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌یحان ئاباد” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌نگوڕی ورمێ، پاش كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كۆتایی به ژیانی هێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به هۆی كێشه‌ی خێزانی، پاش كوشتنی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “فه‌ڕه‌حناز ئیمانی و سه‌نا سیاده‌تیان” به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی ئه‌و سێ قوربانییه و هه‌روه‌ها ته‌رمی كوژه‌ره‌كه، له لایه‌ن خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌حان ئاباد” ئه‌سپه‌رده كراون.
