کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی کچێکی مەریوانی بەهۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدانی خوێندن

کچێکی مەریوانی بەهۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدانی خوێندن

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی “شێوە بالوایە” تەمەن ١٤ ساڵ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، بەهۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شێوە بالوایە” خەڵکی گوندی “دێ بونیاو”ی سەر بە شاری مەریوانه‌ و چەند ڕۆژ له‌وه‌پێش بەهۆی ڕێگریکردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی ١٠، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ناوبراو دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە په‌نجه‌ره‌ی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.