کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی ٣١ قوتابی له‌ سه‌ره‌تای ١٤٠٣وه‌ تا مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ كوردستان و ئێران

خۆكوژی ٣١ قوتابی له‌ سه‌ره‌تای ١٤٠٣وه‌ تا مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌

به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاویه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٣١ قوتابی له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ هۆكاری جۆراوجۆره‌ خۆكوژیان كردووه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌، ٢٦ قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج كه‌س ڕزگار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

به‌ وته‌ی كۆمه‌ڵناسان، دۆخی خۆكوژی له‌ نێو قوتابیانی ئێرانی وه‌كوو قه‌یرانێكی مه‌ترسیداری لێ هاتووه‌ و درێژه‌ی هه‌یه‌. زۆربه‌ی قوربانیان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی خۆیان له‌سه‌ر پرد، خواردنی حه‌ب و هه‌ڵواسین ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆكوژی. درونناسان هۆكاره‌كانی خۆكوژی له‌ نێو قوتابیان بۆ هه‌ژاری، سه‌پاندنی حیجابی ئیجباری، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی و كێشه‌ی خێزانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و هۆشدار ده‌ده‌نه‌ ده‌وڵه‌ت.